به وێنه.. پاك و خاوێنترین گوندی ئاسیا ببینه
K24 - هه‌ولێر:
هیندستان وڵاته‌كه سیسته‌می پاشه‌ڕۆی ئاوی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه و سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ش هه‌ڵمه‌تێكی نیتشمانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه ده‌ستپێكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، گوندێكی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، به پاكوخاوێنترین گوندی ئاسیا داده‌نرێت.
گوندی ماولینۆنگ، ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی هیندستان و دانیشتوانه‌كه‌ی 600 كه‌سه، ئه‌وه‌ی ئه‌و گونده جیاده‌كاته‌وه له‌ناوچه‌كانی دیكه، پاك و خاوێنییه‌كه‌یه‌تی، به‌و پێیه‌ی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته، به پاشه‌ڕۆی چێڵ، بتڵی شووشه‌ی فڕێدراو له‌لا شه‌قامه‌كان و كارتۆنی خوارده‌مه‌نییه.
ناریندرا مۆدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان له ساڵی 2014، هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه‌ی هیندستانی ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام ئه‌و گونده زۆر به‌پێش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كه‌وتووه و له 2003 به له‌سه‌ر ئاستی ئاسیا و له 2005یش به پاكوخاوێنترین گوندی هیندستان ده‌ستنیشانكراوه.
له زۆربه‌ی شوێنه‌كان، سه‌به‌ته‌ی دروستكراو، له گه‌ڵای جۆره دره‌ختێكی تایبه‌ت، بۆ فڕێدانی زبڵ دانراوه، ئه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و گونده په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، له وڵاتێكی وه‌ك هیندستان ئه‌سته‌مه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌رزوو منداڵه‌كانییان له‌سه‌ر پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ریان راده‌هێنن.
دیتی باكۆردۆر ته‌مه‌ن 11 ساڵ، له‌گه‌ڵ منداڵه هاوته‌مه‌نه‌كانی، رۆژانه كاته‌كانی به جوانتركردنی سیمای گونده‌كه‌یان به‌سه‌رده‌به‌ن.
ئه‌و منداڵانه به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه، به‌رپرسیارێتی فڕێدان و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و زبڵانه‌یان له ئه‌ستۆدایه، كه ده‌خرێنه ناو سه‌به‌ته تایبه‌ته‌كان، كه به‌ده‌ست چنراون، دواتر زبڵه‌كه له‌یه‌ك جیا ده‌كه‌نه‌وه.
باكۆردۆر، كه ژنێكی دانیشتووی گونده‌كه‌یه، شانازی به‌وه ده‌كات له شوێنێكی وا پاك ژیان به‌سه‌رده‌بات و گوتی: "ئه‌گه‌ر میوانێك، یاخود سه‌ردانیكارێكی گونده‌كه شتێك فڕێبدات، راسته‌وخۆ پێی ناڵێم ئێره پیس مه‌كه، به‌ڵكو له‌دوای ئه‌و خۆم هه‌ڵیده‌گرمه‌وه و ده‌یخه‌نه شوێنی خۆی".
ئه‌و ژنه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كاری پاكوخوێنی بووه‌ته ئه‌ركێكی رۆژانه و ئاسایی، گه‌وره و بچووكی گونده‌كه سه‌رقاڵی پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ریانن، ئه‌وان زیاتر شانازی به رۆژانی شه‌ممه ده‌كه‌ن، چونكه له‌و رۆژه‌دا، سه‌رۆكی گونده‌كه خه‌ڵكه‌كه كۆده‌كاته‌وه، بۆ پاككردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی گونده‌كه و ئه‌وانیش له هه‌مووشت زیاتر شانازی به‌و كاره‌یانه‌وه ده‌كه‌ن.
پاكوخاوێنی گونده‌كه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه و كه‌سیش نازانێت چۆن ئه‌و كولتووره هاتووه‌ته ئه‌وێ، به‌ڵام شیشیر ئه‌دیهكاری، رابه‌ری گه‌شتیاری ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، به‌ر له 130 ساڵ بۆ به‌رگرتن له نه‌خۆشی كۆلێرا، كه له گونده‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه، خه‌ڵكه‌كه خۆی له‌سه‌ر پاكوخاوێنی راهێناوه، ئه‌وه‌ش تاكو رۆژگاری ئه‌مڕۆ، درێژه‌ی كێشاوه.
سه‌رچاوه: BBC