كریستیانۆ یانه‌یه‌كی بۆخۆی دۆزییه‌وه
کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە بێ بەرامبەر دەستبەرداری بن، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و یاریزانه بگه‌ڕێته‌وه سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیی ئاشکرای کردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ماوەیەکی زۆر دوورکەوتنەوە، دواجار گەڕایەوە یانەکەی و لە کۆبونەوەی لەگەڵ کارگێری یانەکەی، داوای کردووە رێگەی پێبدەن بێ بەرامبەر ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەیان جێبێڵێت، هەرچەندە تێن هاگ بەرێوەبەری هونەری یانەکە زۆر هەوڵیداوە یاریزانەکە رازی بە مانەوە بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە و دۆن سوورە لەسەر جێهێشتنی یانەکەی.
رۆناڵدۆ هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ مان ی‌و کۆتایی دێت، بۆیە ئەگەر بێت‌و یانەکەی رێگەی پێنەدات، ناتوانێت بێ بەرامبەر ریزەکانی جێبێڵێت.
لە دوایین دەنگۆشدا رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە خۆرخێ مێندێز بەڕێوەبەری کارەکانی، کریستیانۆی پێشکەشی ناپۆلی کردووە بۆ ئەوەی بیگوازنەوە ریزەکانیان.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی لاگازێتان دیللۆ سپۆرت نووسیویه‌تی: كریستیانۆ ئاماده‌یه كه‌مترین مووچه وه‌ربگرێت و هه‌موو كارئاسانیه‌ك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌یه‌ك به دڵی خۆی هه‌ڵبژێرێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ وه‌رزی رابردوو له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه گه‌ڕایه‌وه مان یونایتد، دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان، لە یەکەم وەرز لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 39 یاریکرد و توانی 24 گۆڵ و سێ ئاسیست تۆمار بکات.
كریستیانۆ له نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2009 یاریی بۆ یونایتد كردووه، ئه‌وكات 3 نازناوی پرێمه‌رلیگ و نازناوێكی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان به‌ده‌ستهێناوه، له ئێستاشدا كارگێری یانه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه یانه‌ی مانچێسته‌ر جێده‌هێڵێت و په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی به‌شداربووی چامپیۆنزلیگ ده‌كات.