به فه‌رمی بارسێلۆنا گواستنه‌وه‌ی كۆندی راگه‌یاند
یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی جۆلیس كۆندی به‌رگریكاری یانه‌ی سێڤییای راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 28 ته‌مووزی 2022، بارسێلۆنا له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ یانه‌ی سێڤییا له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی جۆلیس كۆندی گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن.
كۆندی به گرێبه‌ستێك تا 2027 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات، به گوێره‌ی فابریزیۆ رۆمانۆی په‌یامنێری سكای سپۆرتس تێچووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته گه‌یشتووه‌ته 50 ملیۆن یۆرۆ.
جۆلیس كۆندی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی وڵاتی (بێنین)ـی ئه‌فریقایه، به‌ڵام له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا له دایك بووه و ئێستا یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كانی فه‌ره‌نسایه، له یانه‌ی بۆردۆی فه‌ره‌نسی ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر له هاوینی 2019 به به‌های 25 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی سێڤییا، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 133 یاری، 9 گۆڵ و 3 ئاسیستی كردووه، گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2024 له‌گه‌ڵ یانه‌ی سێڤییا كۆتایی دێت، به‌ڵام ئه‌و یانه‌یه ئاماده‌یه پێش كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی به قازانجێكی زۆر ده‌ستبه‌رداری بێت.