"وه‌رزی عومره ده‌ستپێده‌كاته‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراق ئاشكرایكرد، دوای كۆتایی هاتنی مه‌راسیمی حه‌ج، سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو وه‌رزی عومره ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراق ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 28ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022) رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای مانگی ئابی داهاتوو وه‌رزی عومره ده‌ستپێده‌كات.
ده‌سته‌ی ناوبراو داوا له كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به عومره ده‌كات، ئاماده‌كارییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن و باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی عومره‌كاران بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "له‌پێناو سه‌لامه‌تی و ئاسووده‌یی عومره‌كاران، پاڵپشتی كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به عومره ده‌كه‌ین".