كازمی هۆشداری له باره‌ی تێكچوونی دۆخی عێراق ده‌دات
K24 - هەولێر:
سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، مسته‌فا كازمی هۆشداری له‌باره‌ی تێكچوونی دۆخی ئه‌منی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كاندا رایگه‌یاند، حكومه‌ت به‌رپرسیاره له پاراستنی ئاسایش، سه‌قامگیری و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی دوای ئه‌وه دێت، دوێنێ چوارشه‌ممه خۆپیشانده‌رانی ره‌وتی سه‌در، به ئامێری به‌رزكه‌ره‌وه، به به‌رچاوی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كانی به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزیان هه‌ڵگرت و چوونه ناو ناوچه‌كه‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كازمی ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كاندا گفتوگۆ له‌باره‌ی رێوشوێنه‌كانی پاراستنی خۆپیشانده‌ران كرا.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، حكومه‌ت به‌رپرسیاره له پاراستنی ئاسایش، سه‌قامگیری و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.
جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كان، ده‌زگاكانی حكومه‌ت و نێرده دیپلۆماسییه‌كان بپارێزن، و رێگری له تێكچوونی ته‌واوی سیسته‌م و دۆخی ئه‌منی عێراق بكه‌ن.