ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌ی پێشكه‌وتوو ده‌فرۆشێته ئه‌ڵمانیا
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا سی و پێنج فڕۆكه‌ی جۆری ئێف سی و پێنج به ئه‌ڵمانیا بفرۆشێت.
ئاژانسی هاوكاری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی رازی بووه، فڕۆكه‌ی پێشكه‌وتووی جۆری ئێف سی و پێنج به ئه‌ڵمانیا بفرۆشرێت.
روونیشیكرده‌وه، به‌های ئه‌و ژماره فڕۆكانه و سی و حه‌وت بزوێنه‌ری یه‌ده‌گ و چه‌ند جۆره چه‌كێكی دیكه، هه‌شت ملیار و چوارسه‌د ملیۆن دۆلار به ئه‌ڵمانیا ده‌فرۆشێت.
ئاژانسی هاوكاری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌ست و مامه‌ڵه‌یه ده‌ربڕیوه.