چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ست به دانووستانی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان، لیژنه‌یه‌كی دانووستانی پێكهێنا.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان سووره له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، ئێواره‌ی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیدا لیژنه‌یه‌كی به مه‌به‌ستی گفتوگۆ پێكهێناوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌ركی ئه‌و لیژنه‌یه دانووستان ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به رێككه‌وتن له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌و لیژنه‌یه، ده‌ست به كاره‌كانی بكات و ده‌ست به سه‌ردانیكردنی لایه‌نه‌كان بكات.