له كنتاكی ئه‌مه‌ریكا به هۆی لافاو هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
هه‌شت كه‌س له ئه‌نجامی هه‌ڵسانی لافاو له خۆرهه‌ڵاتی ویلایه‌تی كنتاكی ئه‌مه‌ریكا گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاندی بشیر، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌كه، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی روویداوه، كاره‌ساتبارترین لافاو بووه له مێژووی نوێی ویلایه‌ته‌كه‌یدا.
ئه‌و وتیشی: لافاوه‌كه وێرانكار و گیان ئه‌ستێن بووه و هێشتا نازانرێت چه‌ند هاووڵاتی دیكه، بێسه‌روشوێن بوونه.
ئه‌وه‌یشی وت: تا ئێستا هه‌شت ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه و هێشتا نازانرێت چه‌ندی دیكه ده‌دۆزرێنه‌وه، چونكه ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان بێسه‌روشوێنن.
له ناوچه‌ی جاكسۆنی ویلایه‌ته‌كه‌دا، ئاو هه‌موو شوێنێكی داپۆشیوه و دانیشتوان بۆ خۆده‌ربازكردن به‌شێكیان چوونه‌ته نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان یاخود سه‌ربانه‌كانیان و چاوه‌ڕوانن تیمه‌كان رزگاریان بكه‌ن.
له ویلایه‌تی كنتاكی نزیكه‌ی بیست سانتیمه‌تر ئاو له شه‌و و رۆژی رابردوودا باریوه و كه‌شناسی ویلایه‌ته‌كه پێشبینی كردووه، تا ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی باران به‌رده‌وام بێت.
سه‌رچاوه: AFP