ئه‌مڕۆ نانسی پیلۆسی سه‌ردانی كیشوه‌ری ئاسیا ده‌كات
"چین فشار ده‌خه‌نه سه‌ر واشنتن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له گه‌شته‌كه‌ی پیلۆسی بگرن"
K24 – هه‌ولێر:
تۆڕی هه‌واڵی (NBC NEWS)ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌م وڵاته ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی سه‌ردانه فراوانه‌كه‌ی بۆ كیشوه‌ری ئاسیا ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به تۆڕی هه‌واڵی (NBC NEWS)ـی راگه‌یاند، نانسی پیلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا به یاوه‌ری شاندێكی كۆنگرێس، سه‌ردانی هه‌ندێ وڵاتی ئاسیایی ده‌كات، چینیش له‌وباره‌یه‌وه هۆشداری ده‌دات كه سه‌ردانی تایوان نه‌كه‌ن و پیانی راگه‌یاندووه، "یاری به ئاگر مه‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، سه‌ردانه‌كه‌ی نانسی پیلۆسی بۆ هه‌ریه‌ك له ژاپۆن، كۆریای باشوور، سه‌نگافووره و مالیزیایه، تایوانیش له ریزبه‌ندی به‌رنامه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكایه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی بلومبێرگ له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 29ـی تهمموز/ یۆلیۆی 2022) شانده‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به گه‌شته‌كه‌یان بۆ كیشوه‌ری ئاسیا ده‌كه‌ن.
ریك لارسن، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به‌رپرسانی چین فشار ده‌خه‌نه سه‌ر واشنتن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له گه‌شته‌كه‌ی پیلۆسی بۆ تایوان بگرن، بۆ ئه‌مه به‌رپرسێك له باڵیۆزخانه‌ی چین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندین جار په‌یوه‌ندی كردووه.
دوێنێ سه‌رۆكی كۆماری چینی میللی، چی جین بینگ، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ جۆ بایدن، هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی هۆشداری پێدا و رایگه‌یاند، "له باره‌ی تایوانه‌وه یاری به ئاگر مه‌كه".
ئاژانسی هه‌واڵیی شینخوای چین، دوێنێ بڵاویكرده‌وه، له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا سه‌رۆكی چین، به توندی دژایه‌تی خۆی بۆ هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ئه‌مه‌ریكا له كاروباری تایوان ده‌ربڕیووه.
ئه‌وه‌شی گوتووه: "چین به‌و په‌ڕی هێزی خۆیه‌وه به‌رگری له سه‌روه‌ری خۆی ده‌كات و دژی هه‌ر جۆره جووڵانه‌وه‌یه‌كی جیاخوازی و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كییه له كاروباری ناوخۆی تایوان".
سه‌رۆكی چین، جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، حكومه‌ت و گه‌لی وڵاته‌كه‌ی سوورن له‌سه‌ر پاراستنی سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی چین.