سبه‌ی له به‌غدا چی ده‌گوزه‌رێت

K24 – هه‌ولێر:
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی پرسی سه‌رۆك كۆمار كۆببێته‌وه.
دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌درییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندان و گرتنی رێگه سه‌ره‌كییه‌كان.
ره‌وتی سه‌در كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كشاوه‌ته‌وه و رێبه‌ره‌كه‌ی به خۆپیشاندانی ملیۆنی و رژانه سه‌ر شه‌قامی لایه‌نگرانی ده‌یه‌وێت پێش به پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بگرێت، بووه‌ته گه‌وره‌ترین به‌به‌رست له به‌رده‌م چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی.
ناڕه‌زاییه‌كه‌ی سه‌در، ئه‌و كاته بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، كه لایه‌نگرانی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو چوونه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و به‌ربه‌سته‌كانیان لابرد و رژانه ناو هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه.
هه‌موو ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی له به‌غدا رووده‌دات، له كاتێكدایه، كه ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران به په‌له گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌كان كۆبوه‌وه.
نه‌خشه‌ڕێگه‌ی ده‌ربازبوونی عێراق له ته‌نگژه سیاسییه نۆ مانگییه‌كه‌ی به ئاڵقه‌ی كورد و سوننه‌دا تێده‌په‌ڕێت.
ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خاوكردووه‌ته‌وه، نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجامی دوو لایه‌نه سه‌ره‌كییه كوردییه‌كه‌یه، له باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه.
كره‌م خه‌زعه‌لی، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، پرسی سه‌رۆك كۆمار پرۆسه‌كه‌ی وه‌ستاندووه، چونكه گرێی به‌ختی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێته‌وه.
پارتی و یه‌كێتی كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن. یه‌كێتی له پاڵ لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا، ته‌نیا كاندیدی بۆ پۆسته‌كه، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵحه، كه پارتی پێی وایه له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا كاری نه‌كردووه و سه‌دریش رای وابوو، به‌رهه‌م ساڵح، پێشتر تاقیكراوه‌ته‌وه و ناكرێت جارێكی دیكه تاقی بكرێته‌وه.
پارتی كاندیدی خۆی بۆ پۆسته‌كه یه‌كلا كردووه‌ته‌وه و سووره له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ له كێبڕكێیه‌كه‌دا.
كه‌ره‌م خه‌زعه‌لی ئاشكرایكرد، دوو سیناریۆ له به‌رده‌م پارتی و یه‌كێتیدا هه‌ن، یه‌كه‌میان هه‌ردوولایان به گفتوگۆ رێكبكه‌ون و به یه‌ك كاندیدی هاوبه‌ش بێنه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه. دووه‌میشان هه‌ردووكیان هه‌ر یه‌كه‌ی به دوو كاندید بێن، بۆ ئه‌وه‌ی له نوێنه‌ران پرسه‌كه یه‌كلا بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی زامنی شكستهێنانی دانیشتنی سبه‌ی ده‌كات، به‌شداری نه‌كردنی كورد و سوننه‌یه له دانیشتنه‌كه‌دا.
تا ئێستا لایه‌نه كوردییه‌كان له باره‌ی دانیشتنی سبه‌ی نوێنه‌رانه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێكیان رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام سوننه‌كان كه خۆیان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی سیاده رێكخستووه و 63 كورسییان هه‌یه، ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر پێش دانیشتنه‌كه رێككه‌وتنی سیاسی نه‌كرێت، به‌شداری له دانیشتنی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ناكه‌ن.
خه‌میس خه‌نجه‌ر، سكرتێری گشتیی پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی له عێراق داوایكرد، به‌ر له‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بچنه ناو ورده‌كاری پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، پێویسته چاره‌سه‌رێكی نیشتمانی گشتگیر بۆ ئه‌م دۆخه بدۆزرێته‌وه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، پێویسته چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نیازپاكی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان نیشان بدات، هه‌روه‌ها رێزی بۆچوونه‌كانی سه‌درییه‌كان بگرن.
ترسی سه‌در له په‌راوێزخرانی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا، لایه‌نگره‌كانی هێناوه‌ته سه‌ر شه‌قام و ئه‌وان هه‌موو كات ئاماده‌ی ئاماژه‌یه‌كی رێبهرهكهیانن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز تێپه‌ڕێنن و هه‌موو جووڵه‌یه‌كی سیاسی نوێنه‌ران په‌ك بخه‌ن.
عێراق ئێستا كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م به‌رداشی ناكۆكی لایه‌نه شیعه‌كان له باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت له لایه‌ك و ناكۆكی پارتی و یه‌كێتی له باره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ڵام له هه‌ردوولادا ئه‌و ده‌نگانه‌ی داوای رێككه‌وتن ده‌كه‌ن زیاتر به‌رز ده‌بنه‌وه.
له‌و میانه‌یه‌دا، ئاری هه‌رسین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئێمه دوور له چاوی كامێرا و سۆشیال‌میدیا له گفتوگۆی به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پێمان وایه ته‌نیا رێككه‌وتن ده‌رچه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یه.
هه‌موو ئه‌وه‌ی رووده‌دات، ئاماژه‌ی روونه بۆ له‌بارچوونی هه‌وڵی ئه‌مجاره‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌باره‌ت به رێكخستنی دانیشتنی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار.
بۆ بهئاودانهچوونی هه‌وڵه‌كانی ئێستایان، بڕیاره چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ست به گفتوگۆی سیاسی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بكه‌ن و هه‌وڵی رازیكردنیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنی نوێنه‌ران به‌شدار بن و پرسی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلا بكرێته‌وه.