كه‌شناسی عێراق پێشبینی بارانبارین له هه‌ندێ ناوچه‌دا ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی کەش و هەوای سبه‌ی شه‌ممه‌ی راگەیاند، هاوکات پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی باشوور دەکات.
لە راگەیەندراوێكی دەستەی کەشناسی عێراقدا هاتووه، سبەی (شەممە 30ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022)، كەشوهەوا ساماڵ دەبێت، لەگەڵ هه‌بوونی هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كەشوهەوای ناوچەكانی باکوور ساماڵ دەبێت، لەگەڵ روودانی خۆڵبارینی كەم لە بەشەکانی رۆژئاوادا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئاسمانی ناوچەكانی باشوور نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە شوێنە جیاوازەکاندا، بە تایبەت لە بەشەکانی رۆژهەڵاتی عێراق، هه‌روه‌ها پلەکانی گەرما لە ناوچەكانی باشوور کەمێک نزم دەبنەوە.