چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوایه‌ك له لایه‌نه سییاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان داوا له لایه‌نه سییاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌باره‌ی كاندیدی سه‌رۆككۆمار رێكبكه‌ون.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 29ـی ته‌مموز) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، هه‌وڵه‌كانمان بۆ راستكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسیی له عێراق به‌رده‌وامه، كه خه‌ریك بوو به‌ره‌و ئاراسته‌ی نادیار ببرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له رێككه‌وتن به‌رده‌وام ده‌بن.
دووباره داواشی له لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌باره‌ی كاندیدی سه‌رۆككۆماری داهاتووی عێراق رێكبكه‌ون.
روونیشیكرده‌وه، "به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆككۆمار، ئاره‌زوو ده‌كه‌ین ته‌واوی هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كان بۆ ته‌واوكردنی رێككاره ده‌ستوورییه‌كان یه‌كهه‌ڵوێست بن".
پێشتر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، محه‌ممه‌د شه‌یاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان كرد.
موقته‌دا سه‌دریش رایگه‌یاندبوو، له پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌كشێته‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رجه‌م نوێنه‌ره‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كێشایه‌وه و ته‌نیا له رێی شه‌قامه‌وه داواكارییه سیاسییه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو.