هۆشیار زێباری: خۆپیشاندانەکانی سبەی دەسەڵاتی دادوەری دەکاتە ئامانج
K24 - هەولێر:
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پێشووی دارایی عێراق سەبارەت بە جمووجۆڵە سیاسییەکانی ئەم دواییەی عێراق گوتی: خۆپیشاندانەکانی سبەی دەسەڵاتی دادوەری دەکاتە ئامانج.
هۆشیاری زێباری لە تویتێکدا رایگەیاند، خۆپیشاندانی سبەینێی لایه‌نگرانی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، دەسەڵاتی دادوەری دەکاتە ئامانج، چونکە بە بڕیارە ئارەزوومەندەکانی، براوەکانی هەڵبژاردنی 10ـی ئۆکتۆبەری 2021ـی لە مافی پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینە بۆ گۆڕانکاری و چاکسازی بەپێی زەمینەی دیموکراسی و دەستووری بێبەش کرد.
هۆشیار زێباری گوتیشی: "هیوادارین خۆپیشاندانەکە ئاشتیانە بێت و هەموو لایەنەکان دان بەخۆیاندا بگرن و دووربکەونەوە لە توندوتیژی".
مظاهرات يوم غدا للتيار الصدري ستستهدف السلطة القضائية لانها وبقراراتها التعسفية حرمت الفائزون في انتخابات ١٠/١٠/٢٠٢١ من حقهم في تشكيل حكومة اغلبية للتغير و الاصلاح وفق السياقات الديمقراطية و الدستورية . نأمل ان تكون سلمية و تلتزم كافة الاطراف بضبط النفس و بعيدا عن العنف.
— Hoshyar Zebari (@HoshyarZebari) July 29, 2022
رۆژی 27ـی ئەم مانگە دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سوودانی، لایەنگرانی رەوتی سەدر خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان دەستپێکرد و چوونە ناوچەی سەوز و به بێ بوونی هیچ به‌ربه‌ستێكی ئه‌منی چوونه ناو حه‌ره‌م و هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ئەمڕۆش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، لایه‌نگرانی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌ستیان به هه‌ڵدانه‌وه‌ی چادر له گۆڕه‌پانی ته‌حریر و ده‌وروبه‌ری كردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی سبه‌ی، كه ماوه‌ی دوو رۆژه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.