خۆپیشاندەران گەیشتنە دەروازەی ناوچەی سەوز
K24 - هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری سه‌در گه‌یشتوونه‌ته ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز و هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته كۆنكریتییه‌كان ده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، خۆپیشانده‌ران له به‌ری لای وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه ده‌یانه‌وێت بچنه ناوچه‌ی سه‌وز، له‌كاتێكدا پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منیش له ده‌وری خۆپیشانده‌رانه‌وه درووست كراوه.
لایه‌نگرانی سه‌در له خۆپیشاندان به‌رده‌وامن و داواده‌كه‌ن، داواكاری موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت، كه داوای كردووه، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، ده‌بێت كه‌سێكی گه‌نده‌ڵ نه‌بێت و پێشتر تاقی نه‌كرابێته‌وه.
خۆپیشانده‌ران سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت محه‌مه‌د شیاع سوودانی، كاندیده‌كه‌ی نووری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دوور بخرێته‌وه، چوارچێوه‌ی هامه‌نگیش له‌سه‌ر كاندیكردنی سوودانی سووره و تا ئێستا به‌ده‌م داواكه‌ی لایه‌نگرانی سه‌در نه‌هاتووه.