خۆپیشاندەران گەیشتنە ناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق
K24 – بەغدا
ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی بەغدا گەیشتنە ناو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "ژمارەیەک خۆپیشاندەر بەربەستەکانی بەردەم ناوچەی سەوزیان بڕیوە و گەیشتنە هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
گوتیشی: "خۆپیشاندەران لە رێڕەوەکانی پردی کۆماری، دووسایدی زەیتوون، دووسایدی ساڵحییە دێنە دەروازەکانی ناوچەی سەوز، هەروەها هێزێکی زۆری ئەمنی لە ناوچەی سەوز بڵاوبوونەتەوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارەی دەست پەیامنێری کوردستان24 کەوتووە: "لە خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا نزیکەی 30 کەس بریندار بوونە کە 17یان خۆپیشاندەر و ئەوانی دیکەش کارمەندی هێزە ئەمنییەکانن".