ره‌وتی سه‌در هۆشدارییه‌كی به‌په‌له ده‌داته لایه‌نه سیاسییه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
ره‌وتی سه‌در هۆشداریییه‌كی به‌په‌له ده‌داته لایه‌نه سیاسییه‌كان و له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌خاته ئه‌ستۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ چاكسازین و چاكسازیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در ئاراسته‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان كراوه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، پاره‌ی عێراقییه‌كانتان دزی، بۆیه له ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خوێنی خۆپیشانده‌ران بوه‌ستن.
بسمه تعالى
— وزير القائد - صالح محمد العراقي (@salih_m_iraqi) July 30, 2022
نحمل الكتل السياسية اي اعتداء على المتظاهرين السلميين
فالقوات الامنية مع الاصلاح والاصلاح معها
سرقتم اموال العراق فكفاكم تعدي على الدماء الطاهرة#الشعب_خط_احمر
صالح محمد العراقي
له دوێنێه‌وه له به‌غدا خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش خۆپیشانده‌ران روویان له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كردووه، تا ئێستا 13 خۆپیشانده‌ر بریندار بوون، مسته‌فا كازمیش به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه، خۆپیشانده‌ر بپارێزن، هاوكات داواش له خۆپیشانده‌ران ده‌كات پابه‌ندی خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه بن له رێپێوانه‌كه‌یاندا.