نێچیرڤان بارزانی: له‌م بۆنه پيرۆزه‌دا جه‌خت له قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى يه‌كترقبووڵكردن و ته‌بايى ده‌كه‌ينه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی يه‌كى موحه‌ڕه‌م و سه‌رى ساڵى نوێى كۆچى له ته‌واوى موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جيهان ده‌كات.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا، كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌م بۆنه پيرۆزه‌دا جه‌خت له قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى يه‌كترقبووڵكردن و ته‌بايى ده‌كه‌ينه‌وه و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئاينييه‌كان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه، هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به وڵاتى هه‌مووان و لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له له ته‌واوى موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان كرد و رایگه‌یاند، له په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم ساڵى نوێ، خێر و خۆشى، سه‌قامگيرى و ئاشتى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و مرۆڤايه‌تى به‌گشتى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.