عه‌مار حه‌كیم بانگه‌وازێك ئاراسته‌ی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات

عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌
عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌، عه‌مار حه‌كیم، له‌ بانگه‌وازێكدا، كه‌ ئاراسته‌ی ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردووه‌، داوای كردووه‌، هه‌ردوولا له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدا ده‌ست به‌ دانووستان بكه‌ن.

له‌ بانگه‌وازه‌كه‌یدا، عه‌مار حه‌كیم داوایكردووه‌، هه‌ردوولا خۆیان له‌ داخزانی زیاتری ره‌وشه‌كه‌ بپارێزن و له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی باڵای عێراق ده‌ست به‌ گفتوگۆ بكه‌ن به‌ ئامانجی چاره‌سه‌ره‌كردنی كێشه‌كان، نه‌ك سڕینه‌وه‌ی یه‌كدی.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، له‌و گفتوگۆیه‌دا هه‌ردوولا پێویسته‌ ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌ بده‌نه‌ یه‌كدی، كه‌ ئامانجیان نییه‌ یه‌كدی بسڕنه‌وه‌.