یونامی: گرژییه‌كان جێی نیگه‌رانین

K24 – هه‌ولێر:
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، ناسراو به یونامی، له په‌یامێكدا نیگه‌رانی له باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كان ده‌ربڕی.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: گرژییه‌كان به‌رده‌وامن، ئه‌مه‌ش زۆر جێی نیگه‌رانییه. ده‌نگی عه‌قڵ و دانایی، پێویسته بۆ رێگرتن له توندوتیژی زیاتر.
ئه‌م په‌یامه دوای ئه‌وه دێت، موقته‌دا سه‌در له رێی محه‌ممه‌د ساڵح عێراقی، وه‌زیرییه‌وه، له په‌یامێكدا داوایكرد، رۆڵی یونامی نه‌رێنی نه‌بێت و پشتیوانی له گه‌لی عێراق بكات.
ئه‌و وه‌زیره‌ی سه‌در نووسی بووی: داوا له یونامی ده‌كه‌ین پشتیوانی له گەلی عێراق بكات لەپێناو کۆتاییهێنان بەو گەندەڵییەی کە هەموو شتێکی تێکداوە.
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌یدا نووسی بووی: "هەمیشە بانگەوازی ئەوەمان کردووە، بوونی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق شەرمنانە نەبێت و ئەمڕۆش هیواخوازین نەرێنی نەبن".