دوو یانه ئاماده‌ن كریستیانۆ رۆناڵدۆ بگوازنه‌وه

دوو یانه‌ی ئه‌ورووپا كه به‌شداریی له چامپیۆنزلیگی وه‌رزی 2022 ـ 2023 ده‌كه‌ن ئاماده‌ن كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بگوازنه‌وه.
یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵیا هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ستپێكردووه، له‌م پێناوه‌یشدا له‌گه‌ڵ خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه له گفتووگۆدایه، به‌ڵام هێشتا كریستیانۆ رازیبوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م ئۆفه‌ره پیشان نه‌داوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند ئاماده‌یه به 15 ملیۆن پاوه‌ند كریستیانۆ رۆناڵدۆ بگوازێته‌وه، به‌ڵام ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه بڕیاریداوه په‌له نه‌كات له بڕیاردان و چاوه‌ڕێ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئۆفه‌ری باشتری پێشكه‌ش بكرێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 37 ساڵ كارگێری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه له یانه‌كه بڕوات و بچێته یه‌كێك له یانه گه‌وره‌كانی به‌شداربووی چامپیۆنزلیگ.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ وه‌رزی رابردوو له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه گه‌ڕایه‌وه مان یونایتد، دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان، لە یەکەم وەرز لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 39 یاریکرد و توانی 24 گۆڵ و سێ ئاسیست تۆمار بکات.
كریستیانۆ له نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2009 یاریی بۆ یونایتد كردووه، ئه‌وكات 3 نازناوی پرێمه‌رلیگ و نازناوێكی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان به‌ده‌ستهێناوه.