بە وێنە و ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەران بە بلۆک دەرگای پەرلەمانی عێراق دادەخەن

K24 - هەولێر:
خۆپیشاندەرانی رەوتی سەدر دوای چەند جارێك چوونە نێو هۆڵی پەرلەمان، ئەمشەو بە بلۆک دەرگای سەرەکی پەرلەمانی عێراق دادەخەن.

خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به‌رده‌وامه و بڕیاربوو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كانیش سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له رێگه‌ی لایه‌نگرانییه‌وه خۆپیشاندان بكه‌ن، به‌ڵام دوایانخست.

لە دوێنێوە له به‌غدا خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش خۆپیشانده‌ران روویان له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كردووه، تا ئێستا نزیکەی 125 خۆپیشانده‌ر بریندار بوون، مسته‌فا كازمیش به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه، خۆپیشانده‌ر بپارێزن، هاوكات داواش له خۆپیشانده‌ران ده‌كات پابه‌ندی خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه بن له رێپێوانه‌كه‌یاندا.