ئه‌مه‌ریكا بۆ لایه‌نه عێراقییه‌كان: دانبه‌خۆتاندا بگرن
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا رایگه‌یاند، به وردی چاودێری پشێوییه‌كانی به‌غدا ده‌كات و داوایشی كرد، لایه‌نه عێراقییه‌كان دانبه‌خۆیاندا بگرن.
له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئێمه به وردی چاودێری پشێوییه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدامان كرد و هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌ین له باره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له توندوتیژی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه: مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانه و ده‌ربڕینی بیروڕا له ده‌ستووری عێراقدا ده‌سته‌به‌ر كراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ بانگه‌وازی لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ پابه‌ندبوون به دانبه‌خۆداگرتن و دووركه‌وتنه‌وه له توندوتیژی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كانیان له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی ئاشتیانه و ده‌ستووردا.