هۆشیار زێباری لەسەر خۆپیشاندانەکانی عێراق هاتە دەنگ

"چی بچێنیت ئەوە دەدوریتەوە"
هۆشیار زێباری
هۆشیار زێباری

K24 - هەولێر:

هۆشیار زێباری لە نوێترین تویتیدا بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کە لە دوای ئۆکتۆبەری 2021 دەرکران، بەهۆکاری رووداوەکانی ئێستای عێراق دەزانێت و دەڵێت: چی بچێنیت ئەوە دەدوریتەوە.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پێشووی دارایی عێراق، دادگای فیدراڵی بە لایەنگیریکردن تۆمەتبار دەکات و باسی لەوە کرد، "ئەوەی ئەمڕۆ بەهۆی کورتبینی دادگای فیدراڵی لە رێگریکردن لە هێزە براوەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی روویدا".

وەزیری پێشووی دارایی عێراق، دیالۆگ و گەڕانەوە بۆ یاسا و دەستوور بە چارەسەر دادەنێت بۆ ئەم دۆخەی ئێستا عێراقی تێکەوتووە.