هاوشێوەی سلێمان هەڵشۆیی لە حاجیاوا دەرکەوت
K24 - رانیە:
لە قەزای حاجیاوا کەسێک کە بە نھێنی مامەڵەی جۆراو جۆری بە قەرز و ماوە لەگەڵ ھاووڵاتیان کردووە، دیار نامێنێ و دەگوترێ زیاتر لە ملیۆنێك دۆلاری خەڵکی بردووە.
ئاسۆ محەمەد، یەکێك لەو کەسانەی لەو مامەڵەیەدا دەستی بڕاوە بە کوردستان24ـی راگەیاند، "21 ملیۆن دینارم لایەتی و مەڕو بزنم پێ داوە، بەڵام من نەمزانیووە ئەو جۆرە مامەڵەیە دەکات، چونکە ئێستا بۆمان دەرکەوتووە مامەڵەی لەگەڵ ھەر کەسێک کردبێت مەرجی ئەوە بووە کەس پێی نەزانێت" .
ئاسۆ ئاماژەی بەوەکرد، مەڕ و بزن و مانگا و دەمانچە و ئۆتۆمبێل و تەنانەت (کا) و جۆ و (کەر)یشی لە ھاووڵاتیان وەرگرتووە و لە 22ـی ئەم مانگەوە دیار نەماوە.