مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە ھەرێمكردنی كەركووك تاوتوێ دەكات

K24 - ھەولێر

میدیاكانی یەكێتی بڵاویان كردەوە بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی ئەو حزبە كۆببێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكان لەم كۆبوونەوەیەدا مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان،پرسی بە ھەرێمكردنی كەركووك تاوتوێ دەكات، كە ماوەیەكە لەلایەن نەجمەدین كریم پارێزگاری كەركووك و ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە پێشنیازكراوە.

بڕیاریشە لە كۆبوونەوەكەدا ھەڵسەنگاندن بۆ دوایین كۆبوونەوەی نێوان یەكێتی و پارتی بكرێت و باسیش لە بارودۆخی ئێستای ھەرێمی كوردستان بكرێت.