چەکدارێكی تورک لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا

بەهۆی پێکدادانی چەکداری نەبووە
چەکدارانی سوپای روکیا
چەکدارانی سوپای روکیا

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ یەکشەممە 31ـی تەمووز، وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، سەربازێکی پیادە بەناوی بوراک کەچە لە هەرێمی کوردستان بە پێوەدانی هەنگ گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوە کردووە، بوراک کەچە بەهۆی پێوەدانی هەنگەوە، دووچاری جەڵتەی دڵ بووە و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەوە خرایەڕوو، سەرەڕای هەموو هەوڵەکان، نەتوانرا بوراک کەچە رزگار بکرێت و لە ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "چنگ-قفڵ" گیانی لەدەستدا.

سوپای توركیا لە 17ی نیسانی 2022  ئۆپەراسیۆنێكی بەناوی "چنگ – قفڵ"، بۆ سەر چەکدارانی پەكەكە لە ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤا شین دەستپێکرد.