لە هەفتەیەکدا 49 هەزار مامەڵەی پاسەپۆرت و رەگەزنامە و کاروباری شارستانی راییکراوە

K24 - ههولێر:
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، لە ماوەی یەک هەفتەدا نزیکەی 20 هەزار کارتی نیشتمانی و 6 هەزار پاسەپۆرت بۆ هاووڵاتیان دەرهێندراوە و مامەڵەکانیان تەواوکراوە.
به گوێرهی زانیارییهكانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە 22 تا 28ی تەممووزی 2022، لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی تایبەت بە رەگەزنامە و کاروباری شارستانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسەپۆرت لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان مامەڵەی هەزاران هاووڵاتی راییکراوە.
ئاماژه بهوهش كراوه، لە هەفتەی رابردوودا لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان 19 هەزار و 966 کارتی نیشتمانی بۆ یەکەمجار دراوەتەوە بە هاووڵاتیان و مامەڵەکانیان تەواوکراوە، هەر لە ماوەیەدا لە چوارچێوەی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی 32 هەزار و 180 مامەڵەی هاووڵاتیان راییکراوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاشكرایكرد، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسەپۆرت لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان 16 هەزار و 586 مامەڵەی هاووڵاتیان راییکراوە.
ئاشكراشیكرد، تەنیا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا 5 هەزار و 881 پاسەپۆرتی نوێ لەلایەن هاووڵاتیانەوە دەکراوە و 10 هەزار و 243 مامەڵەی نوێکردنەوەی پاسەپۆرتی هاووڵاتییانیش رایکراوە، لەگەڵ چەندان کاروبارێكی دیکەی هاووڵاتیان.