جووتیارێكی سنووری ناحیەی روڤیا بهردێكی شوێنهراوی دۆزییهوه
K24 - ئاكرێ:
لەناو چەمی گوندی توپزاوهی سنووری ناحیەی روڤیا لە قەزای بەردەڕەش جووتیارێک لە ناو زەویەکەیدا بەردێکی شوێنەواری دۆزیوهتهوه، کە نووسینی مسماری لهسهر نهخشنێنراوه.
بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری ئاکرێ، كە سەرپەرشتی هەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش دەکات، بە کوردستان24ی راگەیاند، بەردە شوێنهوارییهكه لەلایەن جووتیارێکەوە لەناو زەویەکەیدا بینراوە و نووسینێکی مسماری کاتی ئاشوورییەکانی لەسەرە.
شوێنهواری ئاكرێ ئاشكرایكرد، ئێستا ئەو بەردە شوێنهوارییهمان پاراستووه و لێکۆڵینەوەی وردی زانستی لەسەر ئەنجام دەدەین، بە تایبەت لە وەرگێڕانی ئەو نووسینەی لەسەر بهردهكه هەیە.
ئاماژه بهوهش كراوه، بەگشتی لەناو دەشتی "ناوکوڕ"دا زۆر جار شوێنەواری زۆر کۆنیان بینیوە، بەتایبەت هی سەردەمی ئاشوورییەکان، كه لە دەوروبەری رووباری خازر و ناوچەی خەنس ژیاون.