وەرزش "ئانچیلۆتی له پێكهاته‌كه‌ی بارسێلۆنا تۆقیوه" Kurdistan24 هه‌ولێر 17:35 2022/07/31 كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌وروپا كارلۆ ئانچیلۆتی یانه‌ی ریال مه‌درید یانه‌ی بارسێلۆنا ریال مه‌درید دوای شكسته‌كه‌یان له كلاسیكۆ و یه‌كسانبوونه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌ی كله‌ب ئه‌مریكای مه‌كسیكی، سه‌ركه‌وتنێكی گرینگ‌یان له دژی یوڤێنتۆس به‌ده‌ستهێنا، كارلۆ ئانچیلۆتی رایگه‌یاند یاریزانه‌كانی هێشتا برسی و تینووی بردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن و نازناوه‌كانن. یانه‌ی ریال مه‌درید له دوایین یاریی دۆستانه و ئاماده‌كاریدا به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له یانه‌ی یوڤێنتۆسیان برده‌وه، له دوای ئه‌م یارییه راسته‌وخۆ به‌ره‌و ئیسپانیا گه‌ڕانه‌وه به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ یاریی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا كه له رۆژی 10ـی ئه‌م مانگه ده‌كرێت. كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا گوتی: یاریزانه‌كانم هێشتا به‌ده‌ست برسی نازناوه‌كان ده‌ناڵێنن، له ریال مه‌درید كاریكی زۆر قورس نییه كه به برسییه‌تی بمێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ كه‌سانی وه‌كو كاسێمیرۆ، كرووس و مۆدریچ و كه‌ریم بێنزێما مه‌حاڵه زۆر به برسییه‌تی بمێنێته‌وه، دڵخۆشم كه دانی سیبایۆس به‌م ئاسته‌به‌رزه ده‌بینم، چونكه وه‌رزی رابردوو كێشه‌ی زۆری هه‌بوو. له باره‌ی بارسێلۆنا، كارلۆ ئانچیلۆتی گوتی: له تۆپی پێ دا هیچ شتێك سه‌رسامم ناكات، ئه‌وان ئێستا تیپێكی گه‌وره و نایابیان دروست كردووه، ده‌توانن ركابه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو نازناوه‌كان بكه‌ن و پێویسته رێز له بارسێلۆنا بگرین. له باره‌ی ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌ی بۆ یاریی كۆتایی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا، ئانچیلۆتی ده‌ڵێت: له تۆپی پێ دا هیچ نێهێنییهك نییه، هه‌ندێكجاریش گومانم بۆ دروست ده‌بێت، به‌ڵام پێویسته له‌م چه‌ند رۆژه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی باشتر بۆ تیپه‌كه‌ی خۆم و تیپی به‌رامبه‌ریش بكه‌م، چونكه هێشتا له به‌شداریكردنی هه‌ندێك له یاریزانه‌كانم له جامی سووپه‌ر دڵنیا نیم. كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید