سه‌درییه‌كان: موقته‌دا سه‌در وه‌ك فه‌رمانڕه‌وای عێراق هه‌ڵده‌بژێرن
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، مانگرتووانی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در لیژنه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگییان درووست كردووه و خه‌ریكی ده‌ركردنی یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی خۆیانن.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، ئه‌و لیژنه‌یه، له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا له به‌یاننامه‌یه‌كدا داواكارییه‌كانی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌و مانگرتووانه بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، یه‌كه‌م داواكاری مانگرتووان ده‌ستنیشانكردنی كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانییه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت و لایه‌نه سیاسییه‌كان له حكومه‌ته‌كه‌یدا به‌شدار نه‌بن.
یه‌كێك له به‌رپرسانی مانگرتووان بێ ئه‌وه‌ی ئاماده بێت ناوی بهێنرێت، رایگه‌یاندووه، هیچ دانووستانێكی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ناكه‌ین و هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی تۆمه‌تبار بێت به گه‌نده‌ڵی رووبه‌ڕووی دادگای ده‌كه‌ینه‌وه.
له ناو هۆڵی نوێنه‌راندا داواكاریی مانگرتووان له‌سه‌ر پارچه كاغه‌ز نووسراون و بڵاوكراونه‌ته‌وه و هۆشداری ئه‌وه‌ش دراوه، هیچ كه‌سێك دانووستان نه‌كات و سازش له‌سه‌ر داواكارییه‌كان نه‌كات.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پارچه كاغه‌زانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، موقته‌دا سه‌در، وه‌ك فه‌رمانڕه‌وای عێراق له لایه‌ن مانگرتووه‌كانه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێت.