خۆپیشانده‌رانی سه‌در: موقته‌دا فه‌رمانڕه‌وای عێراقه
K24 – هه‌ولێر:
لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، له ناو هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا به ده‌نگدان، موقته‌دا سه‌دریان وه‌ك فه‌رمانڕه‌وای گشتیی عێراق هه‌ڵبژارد.
ئه‌و لایه‌نگرانه‌ی ره‌وتی سه‌در، كه له دوێنێوه چوونه‌ته ناو هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و مانیان گرتووه و ده‌روازه‌ی ئه‌نجوومه‌نیان هه‌ڵچنیوه، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر كورسی نوێنه‌ران دانیشتن و خۆیان وه‌ك نوێنه‌ری خه‌ڵك ناساند و ده‌نگیان به موقته‌دا سه‌در دا وه‌ك فه‌رمانڕه‌وای گشتی عێراق.
سه‌درییه‌كان له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووه‌وه له دژی هه‌وڵه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا گرتووه.
بڕیار بوو دوێنێ شه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمارێكی نوێ له عێراق كۆببێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو لایه‌نگرانی سه‌در گه‌یشتنه هۆڵی نوێنه‌ران و رێگه‌یان نه‌دا دانیشتن بكرێت.