موقته‌دا داوای گۆڕینی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می سیاسی عێراق ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له په‌یامێكدا، "ئازادكردنی ناوچه‌ی سه‌وز"ی راگه‌یاند.
دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، مقته‌دا سه‌دریان وه‌ك "فه‌رمانڕه‌وای عێراق" ناساند، موقته‌دا سه‌در په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: شۆڕشی هه‌ڕه‌مه‌كیانه‌ی ئاشتیخوازانه ناوچه‌ی سه‌وزی ئازاد كرد، وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له عێراقدا به ئاگری سته‌م و تیرۆر و گه‌نده‌ڵی و داگیركاری و شوێنكه‌وته‌یی چزاون.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌در هیوای خواستووه مه‌رگه‌ساتی له‌ده‌ستچوونی ده‌رفه‌تی زێڕینی یه‌كه‌می ره‌وته‌كه‌یان له 2016دا دووباره نه‌بێته‌وه و گوتی: به‌ڵێ ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یه بۆ گۆڕانكاری له سته‌م و تاریكی و گه‌نده‌ڵی و تاكڕه‌وی و شوێنكه‌وتنی ده‌ره‌كی و پشكپشكێنه‌ی تائیفییه‌وه كه له داگیركردنی عێراقه‌وه له‌سه‌ر سینگی عێراق نیشتووه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: به‌ڵێ ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی مه‌زنه بۆ گۆڕانكاری ریشه‌یی له سیسته‌می سیاسی و ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردن كه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی قووڵدا ساخته‌كاری تێدا ده‌كرا.
ئه‌وه‌شی نووسیوه: هه‌مووتان به‌رپرسن، به‌رپرسیارێتیتان له تاقیكردنه‌وه‌دایه، یان عێراقێكی ره‌گداكوتاو، یان عێراقێكی شوێنكه‌وته، كه گه‌نده‌ڵان و به‌دووكه‌وتووان و ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ته‌ماعكاری دنیایین و له لایه‌ن ده‌ستی خۆرئاوایی و خۆرهه‌ڵاتییه‌وه جووڵه‌یان پێده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌در داوای له هه‌موو لایه‌ك كردووه په‌یوه‌ستی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه بن، كه لایه‌نگرانی ده‌ستیان پێكردووه و جووڵه‌كه‌ی به راپه‌ڕینی حوسێن له دژی سته‌مكاران چوواندووه.