چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: كوده‌تا به‌سه‌ر ده‌ستووردا هێڵی سووره
K24 – هه‌ولێر:
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جارێكی دیكه داوای له ره‌وتی سه‌در كرد، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ گفتوگۆ و زمانی له‌یه‌ك تێگه‌یشتن و رایگه‌یاند، ره‌وتی سه‌در نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو گه‌لی عێراق ناكات و هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی هه‌بێت، ده‌بێت له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا بێت.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تێیدا رایگه‌یاندووه، له روانگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی شه‌رعی و نیشتمانی و هه‌ستیاری ئه‌م چركه‌ساته مێژووییه‌ی عێراقی پێدا تێده‌په‌ڕێت، داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به تایبه‌تی برایانی ره‌وتی سه‌در ده‌كه‌ین، به گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
هه‌روه‌ها هاتووه: به‌داخه‌وه ده‌بینین ئاستی گرژییه‌كان به‌رده‌وام هه‌ڵده‌كشێن و پێشوه‌چوونی مه‌ترسیدار هه‌یه و كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی بانگه‌واز بۆ كوده‌تا به‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی ده‌ستووری بكرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: بانگه‌وازی كوده‌تا ده‌مانگێڕێته‌وه بۆ یاده‌وه‌ری كوده‌تا خوێناوییه‌كان، كه پێش گۆڕانكاری عێراق به درێژایی چه‌ندین ده‌یه به ده‌ست دیكتاتۆرییه‌وه ده‌یناڵان. گه‌لی عێراق ملیۆنان شه‌هید و زیندانی و كۆچپێكراو و سه‌دان گۆڕی به كۆمه‌ڵی پڕ له جه‌سته‌ی رۆڵه‌كانی به‌خشی له پێناو نه‌مانی دیكتاتۆریه‌ت و تیرۆر و گۆڕینی سیسته‌م بۆ دیموكراتی ئیتیحادی كه ته‌ركیز بخاته سه‌ر رای خه‌ڵك و مافی هاووڵاتیان له رێی هه‌ڵبژاردنی پاك و بێگه‌رد و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: گه‌لی ره‌سه‌نی عێراق و هۆزه به‌ڕێزه‌كانی و هێزه زیندووه‌كانی رێگه ناده‌ن هیچ یه‌ك له‌و چه‌سپاوه ده‌ستوورییانه له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری یه‌ك كوتله‌ی سیاسییه‌وه، كه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی عێراق ناكه‌ن بكه‌ونه مه‌ترسییه‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئێمه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له پاڵ گه‌لی عێراقدا ده‌وه‌ستین بۆ به‌رگریكردن له مافی هاووڵاتیان و شه‌رعیه‌تی ده‌وڵه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌ستوور و هه‌موو ده‌رهاوێشته یاساییه‌كانیان و هه‌رچی له تواناماندایه به‌رگرییان لێده‌كه‌ین. هه‌ر كه‌سێكیش پڕۆژه‌یه‌كی هه‌یه بۆ هه‌مواری ده‌ستوور ئه‌وا له چوارچێوه‌ی خودی ده‌ستووردا ئاساییه، به‌ڵام هه‌ر كارێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بكرێت، ئه‌وا به‌زاندنی هێڵی سووره و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی یاسا و ده‌رگا به رووی گه‌نده‌ڵكاران ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سامانی گه‌لی عێراق به تاڵان به‌رن.