چوارچێوەی هەماهەنگی پێشوازی لە دەستپێشخەریەکەی نێچیرڤان بارزانی دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەپێناو چارەسەر پەیامێکی ئاراستەی لایەنە ناکۆکەکان کردووە
کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی - ئەرشیف
کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی - ئەرشیف

K24 – هەولێر

پاش ئەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لایەنە سیاسییە ناکۆکەکانی عێراقی بانگهێشتی هەولێر کرد بۆ گفتوگۆ بە مەبەستی چارەسەری دۆخی ئێستای عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگی پێشوازی لەو دەستپێشخەریە کرد.

ئەحمەد ئەسەدی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەوان پێشوازی لە دەستپێشخەریەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن، لەپێناو چارەسەری قەیرانی ئێستای عێراق، لەسەر بنەمای یاسا و دەستوور و بەرژەوەندی گەل.

دوێنێ 31/7/2022، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق رایگەیاند: هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ به‌شێك ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ر، بۆيه‌ لايه‌نه‌ سياسييه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى عێراق بانگهێشت ده‌كه‌ين، بێن له‌ هه‌ولێرى پايته‌ختى دووه‌ميان ده‌ست به‌ گفتوگۆيه‌كى كراوه‌ى كۆكه‌ره‌وه‌‌ بكه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندييه‌ باڵاكانى وڵات بگه‌نه‌ لێكتێگه‌يشتن و رێككه‌وتن.

بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییە شیعەکان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، دۆخی سیاسی عێراق گرژی و ئاڵۆزی زیاتری تێکەوتووە. پاش کاندیدکردنی محەمەد شیاع سوودانی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی، سەدرییەکان خۆپێشاندانیان دەستپیکرد و چوونە ناوچەی سەوز، ماوەی دوو رۆژە لایەنگرانی سەدر لە باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانن.