خشتەی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا

مووچەی وەزارەت و دامەزراوەکان دابەش دەکرێت
مووچە
مووچە

K24 – هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووزی وەزارەت و دامەزراوەکانی راگەیاند.

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و  مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەدرێت. سبەش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 دابەش دەکرێت.

وەک لە خشتەکەدا هاتووە، رۆژی چوارشەممە 3/8/2022، مووچەی وەزارەتی دارایی، وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان، بەڕێوەیەتی گشتی رەگەزنامە، دابەش دەکرێت.

رۆژی پێنجشەممە 4/8/2022، مووچەی هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن دەدرێت.

.
.