سوپای عێراق: ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سیاسی ناكه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سیاسی‌دا ناكه‌ن و پاراستنی خۆپیشانده‌ران و موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌تی ئه‌ركی هێزه ئه‌منییه‌كانه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌باره‌ی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ خۆپیشدانی لایه‌نگرانی له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دووپاتیكردووه‌ته‌وه، ئه‌ركی سوپای عێراق جیاوازه.
جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه، ئه‌ركه‌كه‌یان پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه له ده‌ست دوژمنان، بۆیه پاراستنی موڵكی گشتی و تایبه‌تی و گیانی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌كرێت و ئێمه ده‌ستوه‌ردان ناكه‌ین و به یه‌ك ئاست ته‌ماشا ده‌كه‌ین.
ماوه‌ی 3 رۆژه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌دره‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، خۆپیشانده‌ران له‌ناو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق مانیانگرتووه و داواكارییان زۆره، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دریش دوێنێ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و داوای گۆڕانكاری له سیستمی سیاسی و ده‌ستووری كردووه.
هه‌ر دوێنێش نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ری بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كردووه و بانگهێشتی هه‌ولێری كردن، تا به گفتوگۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكۆییه‌كانیان بكه‌ن، هاوكات چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه كردووه، به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی چووبنه پاڵ خۆپیشاندانه‌كان، بۆیه وه‌زاره‌تی به‌رگری روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه داوه.