یه‌كه‌مین كه‌شتی گه‌نمی ئۆكرانیا به‌ڕێكه‌وت

گەنمی ئۆکرانیا دەگاتەوە بازاڕەکانی جیهان
.
.

K24 - هەولێر

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەمین کاروانی دانەوێڵەی ئۆکرانیا هەناردەی دەرەوە دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزیری بەرگری تورکیا روونیکردووەتەوە، کاروانەکە لە بەندەری ئۆدیساوە بە ئاراستەی ئیستانبوڵ دەست بە جوڵە دەکات و دوای ئەوەی بەشێک لە رێژەی گەنمەکە لە لوبنان کۆگا دەکرێت.

هەروەها ئاماژەیداوە لەمڕۆ بەدواوە دانەوێڵەی ئۆکرانیا لە بازاڕەکانی جیهان بە بازاڕ دەکرێت.

 ئەمەش دوای ئەوە دێت لە 22/7/2022، بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان و بە بەشداری تورکیا رێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوڵ واژۆ کرا.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیا، پلان هەیە بۆ گواستنەوەی کەشتییەکانی تر لە چوارچێوەی رێکارە دیاریکراوەکان.

پشتر بۆ ئەم مەبەستە ناوەندێکی هەماهەنگی لە تورکیا کرایەوە، کە پێکهاتووە لە 20 کەس، نوێنەرایەتی هەر یەک لە نەتەوە یەکگرتووەکان، تورکیا، رووسیا و ئۆکرانیا دەکەن.