نرخی نەوت دابەزی

بەهۆی بەرزوونەوەی رێژەی هەڵاوسان و مەترسییەکانی داکەوتن لە ئەمەریکا و ئەوروپا

K24 - هەولێر

بەهۆی بەرزوونەوەی رێژەی هەڵاوسان و مەترسییەکانی داکەوتن لە ئەمەریکا و ئەوروپا، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا دابەزی، لە هەمان کاتدا بازرگانان بە وردی چاودێری کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس دەکەن، لەبارەی دوایین بڕیاریان بۆ خستنەڕووی نەوت.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی 1.03% بۆ 102.90 دۆلار دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبستەکانی داهاتووی بە رێژەی 1.32% بۆ 97.32 دۆلار دابەزی.

لەسەر ئاستی مانگانەش، نرخی هەردوو جۆر برێنت لە مانگی حەوت بۆ دووەمین مانگ لەسەر یاک دابەزین. کە بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لەسەرتاسەری جیهان و مەترسی داکەوتنی ئابووری لە ئەوروپا و ئەمەریکا خواستی بۆ بەنزین کەمکردووەتەوە.

بڕیارە رۆژی چوارشەممە، هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس لەبارەی ئاستی بەرهەمهێنان لە مانگی ئەیلوول کۆببنەوە.