تۆمارێكی نوێی ده‌نگی: رووبه‌ڕووی تێكده‌ران ده‌بینه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
تۆمارێكی دیكه‌ی ده‌نگی به ناوی "نووری مالیكی" بڵاوكرایه‌وه، كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، رووبه‌ڕووی ئه‌و تێكه‌ده‌رانه ده‌بێته‌وه، كه پرۆسه‌ی سیاسی عێراقیان تێكداوه.
عه‌لی فازڵ، ئه‌و كه‌سه‌ی پێشتر تۆماره ده‌نگییه‌كانی به ناوی نووری مالیكی بڵاوكردبووه‌وه، ئه‌مڕۆش تۆمارێكی دیكه‌ی ده‌نگی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر داناوه، له‌كاتێكدا ئه‌و تۆماره ده‌نگییه جیاوازه و ده‌نگه‌كه هی كۆبوونه‌وه نییه، به‌ڵكو راسته‌وخۆ قسه‌كانی ئاراسته‌ی لایه‌نگره‌كانی ده‌كات.
به گوێره‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كه، مالیكی قسه بۆ ئه‌ندامانی گرووپێك ده‌كات و سوپاسیان ده‌كات، كه به‌دواداچوونیان هه‌یه و گفتوگۆیان كردووه و به نووسینه‌كانیان وه‌ڵامی "نه‌رێنیه‌كان" و "خراپییه‌كان"یان داوه‌ته‌وه، گوتیشی: "هێشتا جه‌نگه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه و له‌ناو جه‌رگه‌ی گۆڕه‌پانه‌كه‌ین".
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بیروڕا و هێزه‌كانمان به‌رامبه‌ر ئه‌و "تێكده‌ر"انه‌یه، كه ده‌یانه‌وێت وڵات و پرۆسه‌ی سیاسی تێكبده‌ن، بۆیه بواری چاوپۆشی و گه‌ڕانه‌وه نه‌ماوه، لاوازیش قبووڵ نییه، بۆیه ده‌بێت هه‌میشه رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه و به‌هه‌موو هێزێكه‌وه به‌بێ دڵڕاوكێ و ترس دۆخه‌كه تێپه‌ڕێنین، ئێمه له‌سه‌ر حه‌قین و ده‌بێت به‌هێزتر بین له‌سه‌ر ناحه‌قییه‌كانی ئه‌وان.
تسريب جديد للمالكي يعلن التحدي ومواصلة القتال ضد من اسماهم مخربي العملية السياسية في اشارة للتيار الصدري .#انشر_المقطع pic.twitter.com/jgQuJi52DK
— Ali Fadhil _ علي فاضل (@ali_alifadhil) August 1, 2022