شڤان پەروەر سکاڵای دژی تاتلیسیس تۆمار کردووە

K24 – هەولێر  

هونەرمەند شڤان پەروەر، سکاڵای دژی ئیبراهیم تاتلیساس تۆمار کردووە و بە پێی زانیارییەکان، هۆیەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تاتلیسیس بەبێ مۆڵەتی شڤان پەروەر، گۆرانیەکی ئەوەی بە تورکی گوتووەتەوە.

هونەرمەندێک بە ناوی "ئونور ئاکای" لە تورکیا، هەندێ بەڵگەی دەستبەسەرداگردنی ماڵ و موڵکی ئیبراهیم تاتلیسیسی بڵاو کردووەتەوە.

بە پێی ئەو بەڵگانە، شڤان پەروەر لە ساڵی 2014 سکاڵای دژی ئیبراهیم تاتلیسیس تۆمار کردووە و هۆیەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تاتلیسیس بە بێ مۆڵەتی شڤان پەروەر، گۆرانییەکی ئەوی کردووەتە تورکی.

دادگا بڕیاری سزای مادی بەسەر تاتلیسیسدا سەپاندووە، بەڵام پارەکە بۆ شڤان پەروەر نەگەڕاوەتەوە، هەر بۆیە جارێکی دیکە لە دادگای نێودەوڵەتی سکاڵای دژی تاتلیسیس تۆمار کردووە.