فابریگاس پهیوهندی به یانهیهكی خولی پلهدووی ئیتاڵیا كرد
سیسک فابریگاس ناوهراستكاری ئیسپانیا، لە یاریکردن بەردەوام دەبێت و گرێبەستی لەگەڵ یانەیەکی خولی پلەدووی ئیتاڵیا واژۆ کرد.
فابریگاس دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ مۆناکۆی فەرەنسی، گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی کۆمۆی ئیتاڵی و رکابەر لە سێریا بی واژۆ کرد و گرێبەستەکەش بۆ دوو ساڵ دەبێت.
تەنانەت بەر لە هاتنی یاریزانە ئیسپانیەکە بۆ یانەکەی باکووری ئیتاڵیا، ماڵپەری فەرمی سێریا بی هاتنی پاڵەوانەکەی مۆندیالی 2010 راگەیاند و کە ناوی لە لیستی گرێبەستە نوێیەکان پەسەند کرداوە.
لە هەژدەی حوزەیرانی رابردوو یانەی مۆناکۆ رۆیشتنی فابریگاسی 35 ساڵانی لە ریزەکانی راگەیاند کە بۆ ماوەی سێ وەرز و شەش مانگ یاریی بۆ یانە فەرەنسیەکە کرد، بەهۆی پێکانە زۆرەکانیشیەوە ئەم یاریزانە پێشووی ئارسێناڵ و بارسێلۆنا نەیتوانی پێگەیەکی سەرەکی لە پێکهاتەی یانە فەرەنسیەکە بکاتەوە.
فابریگاس پێشتر له ئهكادیمیای لاماسیای تایبهت به یانهی بارسێلۆنا پێگهیشتووه، لهگهڵ بارسێلۆنا له كۆی 151 یاری، 42 گۆڵ و 50 ئاسیستی كردووه، بۆ ماوهی 6 وهرزیش درێسی ئارسێناڵی پۆشیوه و 304 یاری بۆ ئهو یانهیه كردووه، 57 گۆڵ و 96 ئاسیستی ههیه، بۆ ماوهی دوو وهرزیش یاریی بۆ چێڵسی كردووه، له دوو وهرزی رابردووش 68 یاری بۆ مۆناكۆ كردووه، 68 یاری، 4 گۆڵ و 9 ئاسیستی تۆمار كردووه.