داهاتی نه‌وتی عێراق له ته‌مموزدا ۱۰ ملیار دۆلار بووه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی له مانگی ته‌مموزی رابردوودا ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، ته‌نیا له مانگی رابردوودا ۱۰ ملیار دۆلار داهاتی نه‌وت هه‌بووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌ته‌كه ئاشكرای كردووه، له رێگه‌ی سۆمۆوه ۱۰۲ ملیۆن و ۳۸٥ هه‌زار و ٤۹ به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه.
له باره‌ی داهاته‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاند، له به‌رامبه‌ر فرۆشتنی ئه‌و بڕه نه‌وته، بڕی ۱۰ ملیار و ٦۰۸ ملیۆن دۆلار گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت.
روونیشیكرده‌وه، له كێڵگه‌كانی كه‌ركووكه‌وه دوو ملیۆن و ۳٤٤ هه‌زار و ٥۳٦ به‌رمیل نه‌وت له رێی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه و له باشووریشه‌وه ۹۹ ملیۆن و ۹٦٥ هه‌زار و ۹٤ به‌رمیل هه‌نارده‌كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه رۆژانه عێراق ۳ ملیۆن و ۳۰۳ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك ۱۰۳ دۆلار و ٦۰ سه‌نت بووه.