خه‌زعه‌لی بۆ خۆپیشانده‌رانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: نه‌چنه ناوچه‌ی سه‌وز
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتی عه‌سایبی ئه‌هلی هه‌ق له په‌یامێكی ده‌نگیدا داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كات نه‌چنه ناوچه‌ی سه‌وز.
قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری عه‌سایبی ئه‌هلی هه‌ق، له په‌یامێكی ده‌نگیدا كه بۆ خۆپیشانده‌رانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان ره‌وانه‌ی كردووه، تێیدا گوتی: "خۆپیشاندانی ئێوه له دژی كه‌س و هیچ گروپێكدا نییه، به‌ڵكو له پێناو گه‌ل، حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقه.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، "پێویسته هوتافه‌كانتان ته‌نیا له پێناو عێراقدا بێت، ناوی كه‌س مه‌هێنن".
گوتیشی: "مه‌رجه‌عییه‌ت ده‌تانبینێ و ئێوه رۆڵه‌ی ئه‌ون، واقیعی سیاسی عێراق له رێگه‌ی خۆپیشاندانی ئاشتیانه بگۆڕن".
ده‌شڵێت: "رێگه نه‌ده‌ن ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و نه‌چنه ناوچه‌ی سه‌وز".
به بڕیاری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، یه‌كه جیاوازه‌كانی هه‌واڵگری، دژه تیرۆر، پۆلیسی ئیتیحادی و هێزه تایبه‌ته‌كان له‌سه‌ر رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وروبه‌ری باڵه‌خانه‌ی حكومه‌ت خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه و ئه‌و هێزانه رێگه ناده‌ن لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نزیك ببنه‌وه و هاوكات دیواربه‌ندێكی ئه‌منی توندی كۆنكرێتییان درووست كردووه.