مالیكی بۆ خۆپیشانده‌ران: رووبه‌ڕووی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان مه‌بنه‌وه‌

"تكایه‌ له‌ پرده‌كه‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز مه‌په‌ڕنه‌وه‌"

نووری مالیكی، ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی
نووری مالیكی، ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی

K24 - هه‌ولێر:

نووری مالیكی، ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی و سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان، له‌ په‌یامێكی ده‌نگیدا داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات، نه‌چنه‌ ناوچه‌ی سه‌وز.

مالیكی تكا له‌ لایه‌نگران و خۆپیشانده‌رانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان ده‌كات، پێشێلی ده‌ستوور نه‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها گوتی: "سوپاستان ده‌كه‌م كه‌ به‌ ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌مانه‌وه‌ هاتن و خۆپیشاندانتان ئه‌نجامدا".

ده‌شڵێت: "تكایه‌ له‌ پرده‌كه‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز مه‌په‌ڕنه‌وه‌ و رووبه‌ڕووی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش مه‌بنه‌وه‌".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئێوه‌ بۆ به‌رگری له (عێراق، داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، ده‌ستوور و سیسته‌می حوكمڕانی) خۆپیشاندانتان ئه‌نجامدا، سوپاستان ده‌كه‌م، ئه‌مانه‌ته‌كه‌تان به‌جێگه‌یاند".