هه‌ینی ره‌ش... دوو تریلیۆن دۆلار زیانی بۆرسه‌كانی جیهان
K24 – هه‌ولێر
بۆرسه‌كانی جیهان نزیكه‌ی 2.1 تریلیۆن دۆلار له رۆژی هه‌ینی له‌ده‌ستیاندا، پاش ئه‌وه‌ی كه بریتانیانییه‌كان ده‌نگیان به چوونه ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
له وه‌ته‌ی 2007ـه‌وه به گه‌ورترین زیانی رۆژانی بۆرسه‌كانی جیهانی ده‌ژمێردرێت.
هه‌ندی بۆرسه‌ی سه‌ره‌كی، نیشاندره‌كانی تا لێواری رووخان دابه‌زین و نزیكه‌ی 10% به‌هاكه‌یان له‌ده‌ستداوه.
ناسه‌قامگیری له بۆرسه‌كانی ئاسیاوه ده‌ستیپێكرد و بۆ ئه‌وروپا درێژ بووه‌وه و له كۆتایی شه‌ودا له بۆرسه‌كانی ئه‌مریكا به‌كۆتاییهات.
به‌پێی هه‌واڵێكی سكای نیوز، هه‌ر پاش ئاشكرابوونی ئه‌نجامی ریفراندۆمی به‌ریتانیا، وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌ستیان به فرۆشی پشكی ئه‌و كۆمپانیانه كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له ژێر كاریگه‌ری بارزگانی یان وه‌به‌رهێنانی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوه.
وه‌به‌رهێنه‌ران په‌نایان بۆ كڕێنی زێر بردووه، كه له رۆژێكدا نرخه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی بێ وێنه به‌رزبووه.
كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا تووشی گه‌وره‌ترین زیان بووه، له رۆژێكدا 850 ملیار دۆلاریان له‌ده‌ستداوه. ئابوورییه‌كانی په‌ره‌ئه‌ستێن كه‌مترین زیانیان بووه و 128 ملیار دۆلاریان له‌ده‌ستداوه.
بۆرسه‌ی له‌نده‌ن نزیكه‌ی 100 ملیار پاوه‌ند له رۆژی هه‌ینی له‌كاتی كردنه‌وه له‌ده‌ستداوه و بازاره‌كانی ئاسیا و ئه‌وروپاش به‌شی خۆیان تووشی زیان بوونه.
پێشبینی ده‌كرێت ناسه‌قامگیری بۆرسه‌كانی جیهان به درێژایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام بێت.