ره‌وتی سه‌در داوای كشانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له پارێزگاكانی باشوور ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له په‌یامێكدا كه موسڵح محه‌ممه‌د عێراقیی، له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، داوا كراوه لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له پارێزگاكانی باشووری عێراق كۆتایی به خۆپیشاندان بهێنن.
ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، له به‌غدا خۆپیشاندانیان كرد، ره‌وتی سه‌در داوای له لایه‌نگرانی كرد له پارێزگاكانی باشووری عێراق خۆپیشاندان بكه‌ن.
له نوێترین هه‌ڵوێستیاندا، لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆتاییان به خۆپیشاندانه‌كه‌یان هێنا و له به‌رامبه‌ریشدا سه‌در داوای له لایه‌نگرانی كرد، نوێژ بكه‌ن و كۆتایی به خۆپیشاندان بهێنن.
په‌یامه نوێیه‌كه‌ی سه‌در پارێزگای به‌غدا و مانگرتووانی ره‌وته‌كه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ناگرێته‌وه.