ره‌وتی سه‌در بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: گفتوگۆتان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
دوای خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان و هه‌وڵیان بۆ گه‌یشتن به ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی (شه‌هید سه‌در) له گوتارێكدا پێیانی راگه‌یاند، "گفتوگۆتان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین".
ئیبراهیم جابری، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی شه‌هید سه‌در، وه‌ڵامی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌ی دایه‌وه و گوتی: "ده‌رگای گفتوگۆ له‌به‌رده‌م ئێوه داخراوه".
جابری گوتیشی: "ره‌وتی سه‌در رژده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌كات".
پێشتر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای گفتوگۆی له ره‌وتی سه‌در كردبوو، له‌لایه‌ن ره‌وته‌كه‌وه ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 1ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022) داواكارییه‌كه‌یان ره‌تكرایه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ره‌وتی سه‌در، كه موقته‌دا سه‌در رێبه‌رایه‌تی ده‌كات، له رێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی ساڵح محه‌مه‌د ئه‌لعێراقی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر داوای له خۆپیشانده‌ران كرد، گوێ به سۆشیاڵ میدیا نه‌ده‌ن و كشانه‌وه ته‌نیا له پارێزگاكانه و نه‌وه‌ك به‌غدا.
هه‌ر ئه‌مڕۆش لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه له رێگه‌ی خۆپیشاندانه‌وه پشتیوانی خۆیان بۆ هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان ده‌ربڕی و داوایانكرد، سزای ئه‌وانه بدرێت سه‌روه‌ری دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانیان پێشێلكردووه، چاودێران له ئه‌گه‌ری به‌ریه‌ككه‌وتنی هه‌ردوولا هۆشداری توندیان دا، دواجار له‌سه‌ر داواكاری نووری مالیكی كۆتاییان به خۆپیشاندان هێنا.
شه‌ممه‌ی رابردوو 30ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022 لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له شه‌قامی كۆمارییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد و به‌ربه‌سته‌كانیان لابرد، دواتر گه‌یشتنه باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، چه‌ند رۆژه له‌وێ ماونه‌ته‌وه.
ماوه‌ی 10 مانگه لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له‌هه‌وڵی پێكهێنانی حكومه‌ت و دیاریكردنی سه‌رۆككۆماردان، به‌هۆی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی، تا ئێستا هه‌وڵه‌كان شكستیانهێناوه، كه بووه هۆی دروستبوونی خۆپیشاندانه‌كان.