رووسیا وێستگه‌یه‌كی ناووكی ئۆكرانیا وه‌ك قه‌ڵغان به‌كارده‌هێنێت
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی، شه‌ڕ كه‌وتووه‌ته نزیك گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی وزه‌ی ناووكی له ئۆكرانیا، به‌و هۆیه‌وه نیگه‌رانی له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپی و جیهان دروستبووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی، ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌باره‌ی وێستگه‌ی ناووكی (زابۆریجیا) دروستبووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رووسیا له دژی ئۆكرانیا وه‌ك قه‌ڵغان به‌كاری ده‌هێنێت.
هۆشدارییش دراوه له ئه‌گه‌ری دزه‌كردنی تیشكه ناووكییه‌كانی ئه‌م وێستگه‌یه، كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئه‌وروپا و جیهان به گشتی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، شاری (نیكۆپۆڵ) له باشووری ئۆكرانیا، ته‌نیا 80 كیلۆمه‌تر له وێستگه‌ی ناووكی (زابۆریجیا)وه دووره.
سه‌رۆكی كۆمپانیا حكومییه‌كانی تایبه‌ت به وێستگه ناووكییه‌كانی ئۆكرانیا، سوپای رووسیای تۆمه‌تباركرد، به‌وه‌ی چه‌ندین تۆپهاوێژیان له نزیك ئه‌م بنكه ناوكییه بڵاوه‌پێكردووه.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی ئه‌م وێستگانه‌وه سوپای ئۆكرانیا ناتوانێت هێرشی پێچه‌وانه بۆ سه‌ر سوپای رووسیا ئه‌نجامبدات.
ئه‌و رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه باسی له‌وه‌ش كرد، رووسه‌كان ته‌قه له كارمه‌ندانی وێستگه‌ی ناووكی (زابۆریجیا) ده‌كه‌ن، كه وه‌ك قه‌ڵغان دژی ئۆكرانییه‌كان به‌كاری ده‌هێنن، هه‌روه‌ها له ترسی زیانكه‌وتن به‌م وێستگانه، كیێڤ ناتوانێت مووشه‌كی هیمارس دژی رووسیا به‌كاربهێنێت.
سه‌رۆكی شاره‌وانی نیكۆپۆل له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی به ئامانج نه‌گیرێن، سوپای رووسیا خۆیان له ده‌وروبه‌ری وێستگه‌كه حه‌شار داوه".
نیۆیۆرك تایمز هۆكاری پاشه‌كشه‌ی ئۆكرانیای له شه‌ڕی باشووری وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و وێستگانه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه مه‌ترسیی زۆری له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر بكرێته ئامانج.
شه‌ڕی ئۆكرانیا له (24ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه ده‌ستیپێكرد و له ده‌ستپێكی شه‌ڕدا رووسیا تا نزیك كیێڤی پایته‌خت پێشڕه‌ویكرد و تا ئێستاش له زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ئه‌م وڵاته شه‌ڕ به‌رده‌وامه.