لە رۆژھەڵاتی كوردستان شەڕ لەنێوان پێشمەرگەكانی حزبی دیموكرات و پاسدارانی ئێران روودەدات

تا ئێستا زیانەكانی شەڕەكە رانەگەیەنراون

K24 - ھەولێر

لە مەهاباد و مەریوان شەڕ پێکدادان لە نێوان پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و سوپای پاسدارن روویدا.

سەرچاوە فەرمییەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بڵاویكردۆتەوە كە ئێوارەی رۆژی ھەینی  لە نزیك شاری مەهاباد شەڕ و پێکدادان لە نێوان پێشمەرگەکانی ئەم حزبە و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیپێکردووە.

ھاوكات ھەواڵدەری ئیرنای فەرمی ئێرانیش ئەمرۆ بڵاویكردۆتەوە كە شەڕ لە نێوان سوپای پاسداران و پێشمەرگەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران روویداوە، بەگوێرەی زانیاری ئێرنا شەڕەكە لە ناوچەی مەنگورایەتی و لە گوندی بێنگوێن لە دەورووبەری مەھاباد روویداوە، تا ئێستا ژمارەی قوربانیانی ھەردوو لا نەزانراوە.

(كوردستان24) زانیویەتی كە لە ناوچەی مەریوانیش شەڕو تێكھەڵچوون لەنێوان پێشمەرگەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و سوپای پاسداران روویداوە،و تاكوو ئێستا زیانە گیانیەكانی ئەم شەڕە ئاشكرا نەكراون.