بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد داوای گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیدادی عێراقی داوا ده‌كات بۆ ده‌ربازبوونی وڵات له كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، گۆڕانكاری له سیسته‌می حوكمڕانی عێراقدا بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد هاتووه: بۆ ده‌ربازبوونی وڵات له‌و كێشانه‌ی گرتویه‌تیه‌وه، ده‌بێت ده‌ست بۆ گۆڕینی سیسته‌می حكومڕانی وڵات ببه‌ین، له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی یان نیمچه سه‌رۆكایه‌تی.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئامانجی بزووتنه‌وه‌كه‌یان ده‌ستكاریكردنی ده‌ستوور و گۆڕینی شێوه‌ی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته بۆ سه‌رۆكایه‌تی یان نیمچه سه‌رۆكایه‌تی و هه‌ڵبژاردنی پارێزگاره‌كان به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بووه.
بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد، رێكخراوێكی سیاسی عێراقه، دوای خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی به‌غدا درووست بووه، رێكخراوه‌كه هه‌موو پێكهاته‌یه‌كی عێراقی تێدایه، له هه‌ڵبژاردنی 2021ی په‌رله‌مانی عێراقدا 9 كورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێنا، عه‌لا روكابی، سكرتێری گشتی رێكخراوه‌كه له هه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا زۆرترین ده‌نگی له لیسته‌كه‌یدا هێنا.